پزیشكان قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر مه‌رگی ئیبراهیم ئه‌ركال ده‌كه‌ن
"له‌رووی كلینكییهوه مردووه"
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى خوێنبه‌ربوونى مێشكه‌وه، ئيبراهيم ئه‌ركاڵ، گۆرانيبێژى ناسراوى تورك رۆژی 12ی نیسانی رابردوو، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و تا ئێستاش به‌بێ هۆشی ماوه‌ته‌وه و پزیشكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له رووی كلینیكییه‌وه ئه‌ركال مردووه.
گۆرانيبێژ و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ر، ئيبراهيم ئه‌ركاڵ له 1966 له ئه‌رزه‌روم له‌دايكبووه.
ئه‌ركاڵ تا ئێستا 14 ئه‌لبوومى هه‌يه و له چوار فيلم به‌شدارى كردووه. چه‌ندين خه‌ڵاتيشى له بوارى هونه‌ر و موزيك به‌ده‌ستهێناوه.

له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى به گۆرانيگوتن كردووه. يه‌كه‌م ئه‌لبوومى له ته‌مه‌نى 16 ساڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى رووده‌كاته شارى ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ زۆرتر ده‌ناسرێت و له ساڵى 1996 يه‌كێك له ئه‌لبوومه‌كانى زۆر ده‌نگده‌داته‌وه و نزيكه‌ى دوو مليۆن دانه‌ى لێ ده‌فرۆشرێت.
هه‌روه‌ها له چه‌ندين فيلم و دراماش به‌شدارى كردووه.
پێشتريش له 12ى نيسانى رابردوودا، به هۆى نه‌خۆشييه‌وه له گه‌راجێكى ئۆتۆمبێل به بێهۆشى دۆزرابوويه‌وه و گواسترابوويهوه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌ركاڵ به يه‌كێك له ئه‌ستێره دياره‌كانى گۆرانى و موزيكى توركى هه‌ژمار ده‌كرا.