رەخنە لە كۆبوونەوەی نێوان سەردار قادر و پەرلەمانتاران دەگیرێت
دەبوایە بەر لە دەست لەكاركێشانەوەی باسی ئاستەنگەكان بكات
K24 - سلێمانی
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بانگێشتی سه‌ردار قادر له بری پارێزگاری سلێمانیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پۆسته‌كه‌ی روون بكاته‌وه، بڕیاره پرۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه بكه‌ن و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌خنه‌ی له كۆبوونه‌وه هه‌یه و پێیوایه ده‌بووایه سه‌ردار قادر پێش ده‌ست له كاركشاندنه‌وه‌كه‌ی باسی لە بەربەستەكانی به‌رده‌می بكات.