ئه‌م 10 كه‌سه له‌سه‌ر ئاستی جیهان خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌ن
زۆرترینیان له بواری ته‌كنه‌لۆژیا كارده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاژانسی بلوومبێرگی تایبه‌تی به هه‌واڵه ئابوورییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزترین مووچه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زۆربه‌یان له كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا و كۆمپیوته‌ر كار ده‌كه‌ن، بڕی ته‌نها 10 كه‌س له‌وانه‌ی زۆرترین مووچه‌یان هه‌یه، له ساڵی 2016، نزیكه‌ی 1.1 ملیار دۆلار ده‌بێت.
به گوێره‌ی داتا شیكاركراوه‌كانیش، مارك لۆر، 45 ساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكانی كۆمپانیای "وۆڵ مارت"، كه زنجیره‌یه‌ك سووپه‌ر مارێكی زه‌به‌لاحن له ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین داهاتی هه‌یه و له ماوه‌ی ساڵی 2016دا، بڕی 237 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه، كه مووچه‌ی مانگانه ده‌گات 19.75 ملیۆن دۆلار، ئه‌وه‌ش زۆرترین بڕی مووچه‌یه كه كارمه‌ندێك وه‌ریده‌گرێت.

به گوێره‌ی لیستی ئه‌و 10 كه‌سه، ریزبه‌ندی دووه‌م، تیم كۆك ته‌مه‌ن 56 ساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، ساڵی رابردوو بڕی 150 ملیۆن داهاتی هه‌بووه، واتا مووچه‌ی مانگانه‌ی 12.5 ملیۆن دۆلار.

له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، ریزبه‌ندی سێیه‌م، جۆن وینبێرگ، سه‌رۆكی هاوبه‌شی بانكی "گۆڵدمان ساكس" دێت، كه ساڵی 2016 داهاته‌كه‌ی 124 ملیۆن دۆلار بووه.

سانده‌ر بیچای، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكانی كۆمپانیای گووگڵیش، له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت و ساڵی 2016 بڕی 10 ملیۆن داهاتی هه‌بووه.

ئیلۆن ماسك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا، بۆ درووستكردنی به‌ناوبانگترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جیهان، له ریزبه‌ندی پێنجه‌می ئه‌و لیسته‌دا هاتووه، كه داهاته‌كه‌ی له ساڵی 2016 بڕی 100 ملیۆن دۆلار بووه.

ڤێرجینا رۆمێتی، 59 ساڵ، تاكه ژنه ناوی له‌و لیسته‌دا هه‌بێت، كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (IBM)ی ئه‌مه‌ریكییه تایبه‌ت به بواری كۆمپیوته‌ر و بڕی 97 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه له ساڵی 2016.

له ریزبه‌ندی حه‌وته‌میش، میچ گاربه‌ر هاتووه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "سیزه‌رز ئه‌كوازیشن"ی جیهانییه، كه تایبه‌ته به بواری هۆتێل و گازینۆ و كۆمه‌ڵگا گه‌شتیارییه‌كان له‌لاس ڤێگاس، ئه‌و پیاوه له ساڵی 2016، بڕی 91 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه.

فیلیپ دۆمان، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكای پێشووی كۆمپانیای "ڤیاكۆم"ی تایبه‌ت به بواری راگه‌یاند و ته‌كنه‌لۆژیا، له ریزبه‌ندی هه‌شته‌مه و بڕی داهاته‌كه‌ی له ساڵی 2016، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلار.

لیزلی مۆنڤیس به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (CBS)، كۆی داهاته‌كه‌ی له ساڵی 2016، گه‌یشتووه‌ته 83 ملیۆن دۆلار و ریزبه‌ندی نۆیه‌می گرتووه.

له ریزبه‌ندی ده‌یه‌میدا، ماریۆ گابیللی دێت، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "جامكۆ ئینڤێسته‌رز" دێت، كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به بواری وه‌به‌رهێنان و دارایی، كۆی مووچه‌كه‌ی له ساڵی 2016، گه‌یشتووه‌ته 76 ملیۆن دۆلار.
