هه‌ولێر.. فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به خواردنی عه‌فرینی
70 جۆر خواردن نمایشكران
K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری رۆشنبیری حه‌مۆ، فێستیڤاڵێكی تایبه‌تی به خواردنی عه‌فرینی و كه‌لوپه‌لی كولتووری له هه‌ولێری پایته‌خت سازكرد و ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارییان تێدا كرد.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 70 جۆری خواردنی جۆراو جۆری تایبه‌ت به عه‌فرین ئاماده‌كرابوو، وێڕای گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێی تایبه‌ت، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریش كرایه‌وه.