شەقامی ھۆڵیود جمەی دێ
ساڵانە نزیكەی 10 میلۆن كەس سەردانی دەكات
K24 - واشنتن
شەقامی ھۆڵیود لە شاری لۆس ئەنجولوس، شەوانە دەبێتە قەرەباڵغترین شوێن، كە چەندین دیمەنی سەرنج راكێش و ھونەری تێدا نمایش دەكرێن، ژمارەیەك لە ھونەرمەندان بۆ نمایشكردنی كارەكانیان و ھەندێكی دیكەش بۆ كۆكردنەوەی ھاوكاری و كاری خێرخوازی دێنە شەقامەكە، بەشێك لە ھونەرمەندەكان كوردیان خۆش دەوێت و ستایشی كوردستان دەكەن.