لایه‌نگرانی گۆڕان ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو نیگه‌ران ده‌كه‌ن
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین به‌شێكی گووته‌كانی بۆ بیرهێانهوهی پێشوازی میوان ته‌رخانكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌میداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتارێكی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌كانیان به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بڕی و به ده‌نگی به‌رز وه‌ڵامی هاوسۆزییهكانیان ده‌دایه‌وه و ده‌یانگووت "وانییه".
ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینی ناچار كرد، به‌شێكی گوتهگانی بۆ رێنمایی و بیرهێنانه‌وه‌ی شێوازی پێشوازیكردن له میوان ته‌رخان بكات و به ئاماده‌بووان بڵێت" ئێمه بۆ رێزگرتن له فرمێسكه‌كانی ئێوه هاتووین و ره‌وشتی كۆچكردووش وابوو كه رێزی له میوان ده‌گرت".
له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو گووتی" خه‌بات زۆری ماوه‌و پێویسته به رۆحیه‌تی برایانه له‌گه‌ڵ دراوسێ سیاسییهكانتاندا هه‌ڵبكه‌ن تا بگه‌ینه ئامانجه‌كانمان".
به‌ڵام جیاواز له‌وه لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایان ده‌كرد، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێت وتار پێشكه‌ش بكات".
به‌ڵام ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه ناچار بوون به ئاماده‌بووان بڵێن، وتاری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی دواین وتاری ئه‌و رێوڕهسمهیه.
پاشان عه‌لی باپیر له وتاره‌كه‌یدا باسی یه‌كه‌م دیداری نێوان خۆی و نه‌وشیروان مسته‌فای كرد ووه‌ك سوود وه‌رگرتن له‌و حه‌ماسه‌ت و پێشوازییه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگرانی گۆڕانه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان لێیان كرد گووتی" نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كورستان بووه" پاش ئه‌وه‌ی روانگه‌ی ئیسلامم بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ شیكردووه‌ته‌وه.