دوای پرسە گۆڕان بۆ شوێنگرەوەی نەوشیروان مستەفا كۆدەبێتەوە

"حزبی دووەمین لە كوردستان چۆن ناتوانین كەسێك بۆ شوێنی رێكخەر دیار بكەین"

 - K24سلێمانی

ھەڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، دوای پرسەكەی گۆڕان بۆ شوێنگرەوەی نەوشیروان مستەفا كۆدەبێتەوە.

مام رۆستەم ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "دوای پرسە پشوویەك دەدەین، ئینجا گفتوگۆ لەسەر شوێنگرەوەیەك بۆ شوێنی كاك نەوشیروان دەكەین، گۆڕان بە دەنگ ئێستا لە كوردستان حزبی دووەمە تۆ بڵێی نەتوانین شوێنگرەوەیەك بۆ شوێنی ئەو دیار بكەین".