گه‌ڕه‌كێكى ديكه‌ى مووسڵ رزگاركرا و ته‌نيا چوار گه‌ڕه‌ك له‌ ده‌ستى داعشدا ماوون

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای دژه‌ تیرۆری عێراق بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌شی رۆژئاوای موسڵدا، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق، توانیان، گه‌ڕه‌كی نه‌جار كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای دژه‌ تیرۆری عێراق بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات، ئێستا ته‌نیا، گه‌ڕه‌كه‌كانی شیفا، زنجیلی، سحه‌ و موسڵی كۆن له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا ماون.