تورکمانه سوننه‌کان هانا بۆ حکومه‌تی عێراق ده‌به‌ن
تورکمانه شیعه‌کان ئه‌و داوایه ره‌تده‌که‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تورکمانه سوننه‌کان هانا بۆ حکومه‌تی عێراق ده‌به‌ن و داوای پێکهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌که‌ن، به‌ڵام تورکمانه شیعه‌کان ئه‌و داوایه ره‌تده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن: تورکمانه‌کان خاوه‌ن حه‌شدی شه‌عبین و پێویستیان به دروستکردنی هێزی دیکه نیه.
به‌رپرسێکی به‌ره‌ی تورکمانیش ده‌ڵێت: مه‌ترسیمان له ئاینده‌ی ناوچه‌کانمان هه‌یه له قۆناغی دوای داعش، بۆیه ده‌مانه‌وێت هێزی سه‌ربازیمان هه‌بێت.