لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی گەندەڵی سنووری ئیدارەی سلێمانی نهگرتووهتهوه
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 دۆسیەی گەندەڵیان بۆ ھاتووە.
K24 – ههولێر:
ئەندامێکی لیژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی گەندەڵی بەردهوامه، بەڵام نەتواندراوە سنووری ئیدارەی سلێمانی بگرێتەوە.
دادوەری دادگای دەستپاکیش ئاشکرای دەکات تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 دۆسیەی گەندەڵیان بۆ ھاتووە. ھەندێکیان یەکلا کراونەتەوە و ھەندێکی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.