رۆژنامەنووسێك لە ھەولێر كۆچی دوایی كرد
لە چەند دەزگایەكی میدیایی كوردستان كاریكردووە
K24 - ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەنووس شازاد ئەنوەر، لە شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
شازاد ئەنوەر یەكێك بوو لە رۆژنامەنووسە دیارەكانی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا لە چەند كەناڵێكی میدیای كوردستان كاریكردووە، لە چەند كەناڵێكیش بەرپرسیاریەتی جیاجیای پێبەخشراوە، چەندین وتار و بابەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی باشووری كوردستان بڵاوكردوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، شازاد ئەنوەر ماوەیەك لەمەوبەر تووشی نەخۆشی بووە و چەند جارێك بۆ چارەسەر چووەتە دەرەوەی وڵات، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد.
شازاد ئەنوەر خەڵكی دەڤەری راپەڕینە و ساڵانێكە نیشتەجێی شاری ھەولێرە، بڕیارە پرسەكەی لە رانیە دابنرێت.


