داواكاری یەکێتی بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان به زیادە له قه‌ڵه‌م ده‌درێت
یه‌كێتی دوو جار داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی له گۆڕان كردووه
K24 – سلێمانی:
له‌سه‌ر پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه به تایبه‌ت دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر وروژێندراوه، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، داواكاری یەکێتی بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە ساوەختی کۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە زیادە دەزانێت و بەرپرسانی باڵای یەکێتیش دان بە هەبوونی دژایەتی جێبەجێکردنی ڕێكکەوتننامەکەیان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ده‌نێن.