هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەنجامدانی دوو پرۆسهی دهنگدانه
K24 - ههولێر:
هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەنجامدانی دوو پرۆسهی دهنگدانه، یەکێکیان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئەوی دیکەشیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمە کە بڕیارە هەردووکیان پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێن.
لایەنە سیاسییەکان تا ئێستە نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی بۆ وادهی ئەنجامدانی ریفراندۆم، بۆیه کاتەکەی به تهواوی دیار نییە.
هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە بە زووترین کات ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، پارتی پێ باشە پێش هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.