كوردستانی عێراق لەبەردەم دووڕیاندا له كۆنفرانسێكدا دهخرێتهڕوو
كۆنفرانسهكه زانكۆی كوردستان - ههولێر سازی دهكات و كوردستان24 سپۆنسهری میدیایی دهكات
K24 - ههولێر:
سبهینێ زانكۆی كوردستان - ههولێر ، له ژێر ناوونیشانی "كوردستانی عێراق لەبەردەم دووڕیاندا، سیاسەتی هەنووكەیی ناوخۆ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" كۆنفرانسێك ساز دهكات.
كوردستان24 سپۆنسهری میدیایی كۆنفرانسهكهیه و له ماوهی دوو رۆژدا، زانكۆی كوردستان - ههولێر، به بهشداری دهیان شارهزاو پسپۆڕ و كهسانی ئهكادیمی و توێژهر و لێكۆڵهر له ناوخۆی ههرێمی كوردستان و عێراق و رۆژههڵاتی ناوهڕاست و جیهان و چهندین سهركردهی سیاسی، گفتوگۆ له بارهی بژاردهكانی بهردهم كوردستانی عێراق و سیاسهتی ناوخۆ و رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكات.
به گوێرهی پرۆگرامی كۆنفرانسهكه، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له رۆژی یهكهمدا وتارێك پێشكهش دهكات و چهندین باس و لێكۆڵینهوه و گفتوگۆ لهو كۆنفرانسهدا پێشكهش دهكرێت كه رۆژانی 24-25/ 5 / 2017 بهردهوام دهبێت.
كوردستان24 سپۆنسهری میدیایی كۆنفرانسهكهیه و جگه له گواستنهوهی بهشه گرنگهكانی كۆنفرانسهكه، ستۆدیۆی مهیدانی و كراوهشی دهبێت و میوانداریی كهسایهتییه ئهكادیمی و توێژهر و لێكۆڵهران و شارهزایانی بهشداربووی كۆنفرانسهكهش دهكات.
پڕۆگرامی كۆنفرانس
رۆژی یەكەم: چوارشەممە، 24 / 5 / 2017
8:00- 9:00 ناو تۆماركردن
9:15- 10:15 دەستپێكی كۆنفرانس و گوتاری بە خێرهاتن
وتاری د. محەمەد موختار، جێگری سەرۆكی زانكۆی كوردستان هەولێر
وتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی بۆردی زانكۆی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
گوتارە بەراییەكان
د. تۆم گرانت، تویژەری باڵا لە كۆلێژی وۆلفسۆن- زانكۆی كامبریدج، سەنتەری لاوتەرپۆت بۆ یاسای نێودەوڵەتی.
گوتاری سەرەكی: هاتنەئارای كوردستان لەنێو ململانێ بەردەوامەكان
پرۆفیسۆر د. مایكل گۆنتێر، توێژەری زانستە سیاسییەكان، زانكۆی تەننسسی تەكنەلۆژیی ئەمریكا
10:15- 10:30 پشوویەكی كورت
10:30-13:00 پانێڵی یەكەم: فیدرالیزم، جیابوونەوە، دانپیانانی رژێم
بەڕیوەبَەری پانێل: پرۆفیسۆر د. ئالێكس دانیلۆڤیج، لە زانكۆی كوردستان هەولێر
گفتوگۆكار : د. فوئاد حوسێن، دكتۆرا، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
سمینارەكان:
- بەربەستە یاساییەكان لە بەردەم دانپیانان بە دەوڵەتی كوردستان.
د. تۆم گرانت، تویژەری باڵا لە كۆلێژی وۆلفسۆن- زانكۆی كامبریدج، سەنتەری لاوتەرپۆت بۆ یاسای نێودەوڵەتی.
- ستراتیژیەتی نیشتمانی كوردی لە هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر و چاوەڕواننەكراو.
د. میكایل ئەپپَل، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانكۆی حەیفا لە ئیسرائیل
- رژێمی دانپێدانانی نێودەوڵەتی.
د. ریان گریفیسس، وانەبێژی باڵا لە زانكۆی سیدنی، ئوسترالیا
- هەرێمی كوردستانی عێراق: مافی چارەی خۆنووسین، جیابوونەوە و دانپێدانان لە روانگەیەكی بەراوردكاریانەوە.
د. فرانسیس ئۆترام، لە زانكۆی ئێكزتر، بەریتانیا
13:00-14:30 خوانی نیوەڕۆ.
14:30- 17:00 پانێڵی دووەم: سیاسەتی دەوڵەتە دراوسێیەكان بەرامبەر بە كوردستان و عێراق
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. حەمید بۆزەرسلان، تویژەری باڵا لە زانكۆی ئیكۆل دەس هاوتس ئەتودەس بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان، فەرەنسا
گفتوگۆكار: فەلاح مستەفا، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان- عێراق
سمینارەكان:
- چوارچێوەی بیروباوەڕی ئیسرائیل و كورد
پرۆفیسۆر د. دەیڤد رۆمانۆ، لەگەڵ شیڤان رۆژھەڵات، لە زانكۆی میسۆری
- جەنگی سێبەرەكان: چۆن ململانێی توركیاو پەكەكە كاریگەری دەكاتە سەر كوردستانی عێراق و شەڕی ناوخۆی سووریا
جۆن هۆلاند ماكۆوان، توێژەر، كۆلێژی كنگ لەندەن
- هەژموونی هەرێمیی ئێران و سەربەخۆیی كوردستانی عێراق
د. سەردار عەزیز، راوێژكاری باڵا لە پەرلەمانی كوردستان
- دیپلۆماسیەتی ئاینی سعوودیە و قەیرانە هەرێمایەتییەكان
پرۆفیسۆر د. پێری كۆنێسا، لە وەزارەتی بەرگری فەرەنسا
- دینامیكیەتی ئاڵۆزی ئاسایشی هەرێمیی نێوان توركیا و ئێران
ئەساناسیۆس مانیس، تویژەر لە دەزگای مێری
تۆماس كاڤالەك، توێژەر لە دەزگای مێری، كاندیدی دكتۆرا لە فاكەڵتی توێژینەوە كۆمەڵایەتییەكان، زانكۆی مەساریك، چیك
17:00-17:30 پشوویەكی كورت.
18:00-19:30 گەشتی نێو شار و قەڵای هەولێر.
20:00 خوانی ئێوارە.
رۆژی دووەم، پینجشەممە، 25/5/2017
8:30-9:30 ناو تۆماركردن
9:30-12:00 پانێڵی سێیەم: ستراتیژیەتی زلهێزەكان بەرامبەر عێراق و كوردستان (1-2).
بەڕێوەبەری پانێل: د. ئەنوەر ئەناید، راگری كۆلێژی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لە زانكۆی كوردستان هەولێر
گفتوگۆكار: بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكا
سمینارەكان:
- كارلێككردنی ئەكتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەكان لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان. تێڕوانینێكی تیۆریانەی نوێ.
د. ماریانا خاروداكی، وانەبێژ لە زانكۆی لیستەر
- پاشخانی پەیوەندیەكانی روسیا(سۆڤیەت)- كورد و شیكردنەوەیەكی رەخنەگرانە بۆ سیاسەتی رووسیا بەرامبەر هەرێمی كوردستان.
د. كریلل ڤەرتیاڤ، سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەی كوردی لە ئەكادیمیای زانستی رووسی
- رۆڵی كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی دەرەوەی چین.
د. تانگ ژیجائۆ، تویژەری باڵا لە ئەكادیمیای چین بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان، چین
- چین و ھەرێمی كوردستان: بەرەو هاوبەشییەكی ستراتیژیی.
د. ھوگۆ ئەل خۆلی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانكۆی كوردستانی هەولێر
12:00-13:30 خوانی نیوەڕۆ
13:30-15:00 پانێڵی چوارەم: ستراتیژیەتی زلهێزەكان بەرامبەر عێراق و كوردستان (2-2).
بەڕێوەبەری پانێل : د.ھێمن میرخان، زانكۆی كوردستانی ھەولێر
گتفتوگۆكار: هێمن هەورامی، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
پرۆفیسۆر د. گیرارد جایلاند، زانكۆی كوردستانی ھەولێر
سمینارەكان:
- پرسە ناوخۆییە هەنووكەییەكانی عێراق.
د. پاسكال بۆنیفەس، پاریس
- جەنگی سارد: كیسنجەر، جەنگی سارد و پەراوێزخستنی كورد، 1972-1975.
د. بریان گئبسۆن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی جۆنس ھۆپكینس، ئەمریكا
- تۆكمەیی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ھەرێمی كوردستان، هەڵسەنگاندنی چیرۆكێكی سەركەوتوو.
سارا مستەفا، وانەبێژ لە زانكۆی كوردستانی ھەولێر
15:00-15:30 پشوویەكی كورت
15:30-17:00 پانێڵی پێنجەم: سیاسەتی ناوخۆی كوردستان، پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا.
بەڕێوەبەری پانێل: مایكل گۆنتێر، پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەكان، زانكۆی تەننسسی تەكنەلۆژیی ئەمریكا
گفتوگۆكاران: د. سەلیم جبوری، د. بەرھەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی
سمینارەكان:
- تێپەڕاندنی بەربەستەكان.. بە ئاراستەی یەكگرتوویی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان.
د. نیگێل گریڤیز، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانكۆی تەكنیكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باكووری قوبرس
17:00-17:30 پشوویەكی كورت
17:30-18:00 پەیڤی كۆتایی
د. حەمید بۆزەرسلان، تویژەری باڵا لە زانكۆی ئیكۆل دەس هاوتس ئەتودەس بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان، فەرەنسا
18:00 خوانی ئیوارە