دوایین قۆناخی پێشمەرگە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەوروپا دەكرێن
11ھەزار پێشمەرگە لە شەڕی داعش برینداربوونە
K24 - ھەولێر
نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، یەکێتیەکەیان لە نزیکترین کاتدا دواین قۆناخی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش بۆ چارەسەر دەباتە نەخۆشخانەکانی ئەوروپا، بەرێوەرەبەری گشتی کاروباری پزیشکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەم ھەنگاوەی یەکێـی ئەوروپا ھیچ پێشمەرگەیەکی بریندرا نامێنێت پێویستی بە چارەسەری دەروەی وڵات ھەبێت.