كۆنفرانسی هه‌رێمی كوردستان لەبەردەم دووڕیانی بژاردەكاندا لە ھەولێر دەستیپێكرد

كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر

كونفرانسی "هه‌رێمی كوردستان لەبەردەم دووڕیاندا، سیاسەتی هەنووكەیی ناوخۆ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" له‌ زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و كوردستان24 سپۆنسەری میدیای كۆنفرانسەكە دەكات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆنفرانسی كوردستانی عێراق لەبەردەم دووڕیاندا، سیاسەتی هەنووكەیی ناوخۆ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووه‌ و گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

كۆنفرانسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ  له‌ زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و گوتار له‌م كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمی و توێژه‌ران  و شاره‌زایانی ناوخۆیی و بیانی رای خۆیان به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه‌ڕوو، به‌تایبه‌تی پرسی مافی چارەی خۆنووسین، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سیاسه‌تی وڵاتانی دراوسێ و هه‌روه‌ها  وڵاتانی زلهێز  به‌رامبه‌ر كوردستان و عێراق.

لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا د. محەمەد موختار یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كوردستان له‌ هەولێر ئامانج له‌ رێكخستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ خسته‌ڕوو و باس له‌ پلانه‌كانی كرد كه له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.