بۆمبێكی ناپاڵم لە سنووری رواندز دۆزرایەوە

"لەلایەن تیمەكانی دەزگای مین دەتەقێندرێتەوە"

K24 - رواندز

بۆمبێكی ناپاڵم لە ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز دۆزرایەوە و لەلایەن تیمەكانی دەزگای كاروباری مین دەتەقێندرێتەوە.

موسلیح زرار بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ بە كوردستان24 گوت: "بۆمبێكی ناپاڵم لەلایەن ھاووڵاتیان لەناو رووباری وەرتی دۆزراوەتەوە، ھێزە ئەمنییەكانمان لێی ئاگاداركردووەتەوە، دواتر تیمەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین، سەردانی ناوچەكەیان كرد پشكنینیان لە بۆمبه‌ ناپاڵمەكە كرد، بڕیارە سبەی بیتەقێنەوە".

گوتیشی: "پێدەچێت ئەو بۆمبه‌ ناپاڵمە ھی سەردەمی رژێمی بەعس بێت، چونكە ئەوكات بە ھەموو جۆرە چەكێك ناوچەكە بۆردومان و تۆپباران كراوە".