په‌یامێك له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
بۆ خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئامانج و ئاواتێك له به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌پێشتر و گرنگتر نییه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له یادی 41 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا دووپاتیده‌كاته‌وه، ئێستا ههلو مه‌رج زێڕینه بۆ كورد كه سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی سیاسی وه‌رگێڕێت و له‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌دا جگه له یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی له هیچی كه‌م نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتیدا هاتووه: "كوردستان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی مێژووییدایه كه هه‌رگیز له مێژودا ده‌رفه‌تی له‌و جۆره‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه. دلێرانه و سه‌ركه‌وتوانه‌ش یه‌ك به یه‌كی ئه‌و لوغمه سیاسیانه‌ی راماڵیوه كه خرانه به‌رده‌م ده‌رفه‌ته‌كه‌ی".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، داعش یه‌كێك بووه له‌و لوغمانهی له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دانراون و له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه و به رابهرهیاتی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌و رێكخراوه تێكشكاوه و بووه‌ته "په‌ندی زه‌مانه".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئاماژه بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه و تێیدا هاتووه: "شه‌ڕی برسیكردن و ئابڵوقه‌ش گه‌رچی خه‌ڵكی كوردستانی ناڕه‌حه‌ت و ئازار دا، به‌ڵام مه‌رامی نه‌پێكا و نه‌یتوانی چۆكمان پێ دا بدات و له سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زمان بكاته‌وه". هه‌وڵی ناحه‌زان بۆ تهفرەقه و دووبه‌ره‌كیش گه‌رچی ئاسته‌نگی خستینه پێش، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش نه‌یتوانی كوردستان لێكبترازێنێ و دابه‌شی بكات و ده‌رفه‌ت و ئومێدمان له‌ده‌ست بدات.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به هه‌موو پێوه‌رێكی سیاسی و مێژوویی، به پێی كۆی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه و جیهان و هاوكێشه‌كاندا دروست بوون، سه‌رده‌م سه‌رده‌می كۆتایی هاتنی غه‌دری مێژووییه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهاندا، سه‌رده‌می به ئامانج گه‌یشتنی میلله‌تێكه كه به كرده‌وه سه‌لماندی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕی به به‌ها مرۆیی و سهردهمییهكان هه‌یه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له (41)همین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر
گه‌لی كوردستانی نه‌به‌ز
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
هاوڵاتیانی ئازیز
چل و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كۆڵنه‌دانی رۆڵه گیانفیدا و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان به رابه‌رایه‌تی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان، نسكۆی به نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول هێنا و له 26ی گوڵاندا، بانگ و سه‌ڵای شۆڕش دیسان سه‌نگه‌ره‌كانی ئاوه‌دانكرده‌وه و هه‌ر زوو زڕه‌خه‌ونی دوژمنان و نائومێدی گه‌له‌كه‌مانی ره‌وانده‌وه .
پارتی به هیممه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی و به پشتگری گه‌لی كوردستان، له ماوه‌یەکی زۆر کەمدا، توانی پیلانی شومی جه‌زائیر له‌گۆڕ بنێ و برینه‌كانی جه‌سته‌ی شۆڕش تیمار بكات و به هه‌موو دونیای بسه‌لمێنێ كه ئیراده‌ی پۆڵایین و مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان نه به ئاگر و ئاسن و نه به خیانه‌ت و پیلانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوناچێ و كۆتایی نایه‌ت. به هه‌موو لایه‌كیشی سه‌لماند كه پارتیی بارزانی ئه‌و هێزه نییه كه گۆڕه‌پان چۆڵ بكات و له به‌رپرسیاریی هه‌ڵێت.
ئه‌مڕۆ كه یادی شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی هه‌ستانه‌وه و كۆڵنه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان له ئاستانه‌ی هه‌ل و مه‌رج و قۆناغێكی دیكه‌دایه. كه له ساده‌ترین پێناسه‌یدا قۆناغی چنینه‌وه‌ی به‌ری سه‌د ساڵ خه‌بات و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گه‌یشتنه به ئاواتی مه‌زنی سه‌ربه‌خۆیی. پارتیشمان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، لەسەر هەموو ئاستەکان، له‌و پێگه شه‌ره‌فمه‌ند و شانازهدایه كه شایسته‌یه به مێژوو و خه‌بات و قوربانییه‌كانی و لایه‌قی حزبێكه كه قاره‌مانی میللی نه‌ته‌وه‌ی كورد مسته‌فا بارزانیی نه‌مر دامه‌زرێنه‌ر و داڕێژه‌ری رێبازهكهیهتی.
ئه‌مڕۆ له هه‌ركات زیاتر ئه‌و راستییه مێژوییه ده‌دره‌وشێته‌وه كه رێبازی بارزانی، رێبازی شۆڕش و سهنگهربهرنهدان و سهودانهكردن و به‌دیهێنه‌ری قۆناغ به قۆناغی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردە، شا رێگه و شا رێبازی گه‌یشتنی كورده به ئاواتی مه‌زنی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاریی نیشتمانی. ئه‌و قاره‌مانه كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی له (گوڵان)دا درێژه‌یان به‌و رێبازه دا و نه‌سره‌وتن، كورد و كوردستانیان له‌سه‌ر راسته‌ڕێی به‌ره‌و ئازادی هێشته‌وه، ئازادییه‌ك كه ئه‌مڕۆ ته‌نیا چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌ك لێمان دووره.
ئەمساڵ كه یادی شۆڕشی گوڵان و تێكۆشه‌رانی ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی مێژووییدایه كه هه‌رگیز له مێژودا ده‌رفه‌تی له‌و جۆره‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه. دلێرانه و سه‌ركه‌وتوانه‌ش یه‌ك به یه‌كی ئه‌و لوغمه سیاسیانه‌ی راماڵیوه كه خرانه به‌رده‌م ده‌رفه‌ته‌كه‌ی. له پێش هه‌موشیانه‌وه شه‌ڕ و په‌لاماری داعش كه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگە بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، بوونه په‌ندی زه‌مانه.
شه‌ڕی برسیكردن و ئابڵوقه‌ش گه‌رچی خه‌ڵكی كوردستانی ناڕه‌حه‌ت و ئازار دا، به‌ڵام مه‌رامی نه‌پێكا و نه‌یتوانی چۆكمان پێ دا بدات و له سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زمان بكاته‌وه. هه‌وڵی ناحه‌زان بۆ تهفرەقه و دووبه‌ره‌كیش گه‌رچی ئاسته‌نگی خستینه پێش، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش نه‌یتوانی كوردستان لێكبترازێنێ و دابه‌شی بكات و ده‌رفه‌ت و ئومێدمان له‌ده‌ست بدات.
حاڵی حازر كوردستان سه‌ركه‌وتوی یه‌كه‌می شه‌ڕی دژه تیرۆره و به دونیای سه‌لماند كه هه‌ر خۆی پارێزه‌ری ئه‌و خاكه‌یه كه خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ و بۆیه‌ش مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌یه‌تی كه خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا و خۆی بڕیار له چاره‌نوسی بدات. ئێستا ئیدی ههلو مه‌رج زێڕینه بۆ كورد كه سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی سیاسی وه‌رگێڕێت و له‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌دا جگه له یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی له هیچی كه‌م نییه. به تایبه‌ت كه روانگه و دنیابینیی كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ها و باوه‌ڕه به‌رزه‌كانی شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی تێكدهكاتهوه، به‌ڵكو له جیاتی دونیاش پارێزه‌ریی له‌و به‌هایانه كرد و خوێنی بۆ به‌خشین و هه‌موو جیهانیش بووه شاهیدی سه‌رسامی ئه‌و راستییه.
ئیتر به هه‌موو پێوه‌رێكی سیاسی و مێژویی، به پێی كۆی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه و جیهان و هاوكێشه‌كاندا دروست بوون، سه‌رده‌م سه‌رده‌می كۆتایی هاتنی غه‌دری مێژوییه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهاندا، سه‌رده‌می به ئامانج گه‌یشتنی میلله‌تێكه كه به كرده‌وه سه‌لماندی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕی به به‌ها مرۆیی و سهردهمییهكان هه‌یه و هه‌ر ئه‌و باوهڕانهش ده‌بنه بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و له سایه‌یدا له ئێستا باشتر نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و بیر و باوه‌ڕه جیاوازه‌كان ده‌حه‌وێنه‌وه. گه‌لی كورد له ناوچه‌یه‌كدا هه‌ڵگری ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌یه كه رۆژ به رۆژ زیاتر به نێو زه‌لكاوی توندئاژۆیی مه‌زهه‌بی و رق و تۆڵه‌كاری و یه‌كدی نه‌فی كرندا رۆده‌چێت.
له‌م چركه‌ساته مێژوویه‌دا، بۆ خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئامانج و ئاواتێك له به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌پێشتر و گرنگتر نییه، بۆیه ده‌بێ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی كۆمان بكاته‌وه و له پێناویدا كۆی ناكۆكییه لابه‌لا و لاوه‌كییه‌كانمان بخه‌ینه‌وه لاوه.
بۆ هه‌موو لایه‌ك رونبۆوه سه‌ربه‌خۆیی نه (دروشمه و نه موزایه‌ده‌ی سیاسی، نه غافڵكردنی خه‌ڵكه و نه سیناریۆی بێ ئه‌ساس) به‌ڵكو چاره‌نوسی گه‌له و كاتی هاتووه و ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه، ئه‌و ئه‌نجامه حه‌تمی و شایستهیهیه كه بارته‌قای سه‌د ساڵ خه‌بات و قوربانیدان و خۆڕاگری و نه‌سره‌وتنی میلله‌تێكی مه‌زڵومه.
ئێستا له‌به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان جگه له كۆبونه‌وه له ده‌وری ئه‌و ئامانجه میحوه‌رییه، جگه له پێكهاتن و به‌پیره‌وه‌چونی ده‌رفه‌ته‌كه، جگه له برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و ده‌ستهه‌ڵگرتن له ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و دوودڵی، هیچ رێگایه‌كی دیكه نییه كه به خێر و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ته‌واو بێت.
هه‌موو لایه‌كمان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌كی مه‌زنی مێژووییداین، هێزه سیاسییه‌كانی كورد، له رابردوودا بۆ كه‌متر له‌م ئامانجه مه‌زنه ده‌ستیان ناوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و پێكه‌وه ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، چ جای بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه ئاوات و ئامانجی خه‌باتی هه‌موو لایه‌كمان و ترۆپكی ئومێدی میلله‌ته‌كه‌مانه.
هه‌موو لایه‌كمان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رخستنی ریفراندۆم و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییداین. ده‌بێ له‌م كاروانی په‌ڕینه‌وه مه‌زنه‌دا، به تێكڕایی پێشڕه‌و و به‌دیهێنه‌ری ئامانجی میلله‌تی خۆمان بین و كه‌سمان دوانه‌كه‌وین. رێگه‌یه‌كی درێژمان بڕیوه و هه‌رچیشمان له‌و كاروانه‌دا به‌ده‌ستهێناوه به‌رهه‌می یه‌كده‌ستی و پێكه‌وه‌ییمان بووه، هه‌رچیشمان له‌ده‌ستداوه، ئاكامی لێكترازان و په‌رته‌وازه‌ییمان بووه. گه‌له‌كه‌مان سه‌رباری خۆڕاگری و سه‌بر و ته‌حه‌مول، به‌ڵام ماندووی رێیه و كاتی هاتووه بحه‌وێته‌وه و له ئێستا و ئاینده و ژیان و گوزه‌رانی دڵنیا بێت و سه‌روه‌ری خاكی خۆی بێت.
پارتیمان له كاتێكدا یادی شۆڕشی گوڵان ده‌كاته‌وه، چاوی ئومێدی له یه‌كڕیزی نێوخۆیی و چاوه‌ڕوانییشی له گه‌لانی دونیا و ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه پشتیوانی له ئیراده و بڕیاری گه‌لی كوردستان بكه‌ن و مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی وه‌ك تێكڕای گه‌لانی دونیا پێ ره‌وا ببینن و ده‌وڵه‌تی كوردستان له كه‌شی لێكگه‌یشتن و به ئاشتی و بێ گێچهڵدا بێته وجود. .
له‌م یادە پیرۆزەدا، سڵاو و درود بۆ شه‌هیدانی هه‌رده‌م له یادی كورد و كوردستان. ئه‌و خۆنه‌ویستانه‌ی گیانیان سپارد تا كوردستان به سه‌ربه‌ستی بسپێرن، جێگای شه‌هیدان خاڵی ..
سڵاو له كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی تا ئه‌به‌د تاجی سه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن.
سڵاو له پێشمه‌رگه، له‌و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی له ته‌ك ناوی خۆیاندا ناوی كورد و كوردستایان گه‌یانده جیهان.
سڵاو له تێكۆشه‌رانی دێرین و خه‌باتكارانی كۆڵنه‌ده‌ری درێژه‌پێده‌ری شۆڕش.
سڵاو له جه‌ماوه‌ر و كادیر و لایه‌نگرانی نه‌سره‌وت و دڵسۆزی پارتیمان.
سڵاو له گه‌لی خۆڕاگر و زه‌حمه‌ت دیده‌ی كوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و بیر و باوه‌ڕه‌كانیانه‌وه.
درود بۆ دامه‌زرێنه‌ر و رابه‌ر و داڕێژه‌ری رێباز و رێنیشانده‌رمان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، مسته‌فا بارزانی نه‌مر و كاكی هه‌رده‌م له‌یادمان ئیدریسی نه‌مر..
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان ..
سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان