سه‌رۆك بارزانى گه‌يشته‌وه هه‌رێمى كوردستان
سه‌رۆك بارزانى كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هێنا.
K24 – هه‌ولێر: دواى سه‌ردانێكى چه‌ند رۆژى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ھەینی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای سەردانی بۆ شانشینی ئه‌رده‌ن و وڵاتی بولگاریا وبەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە دەریای مردووی ئه‌رده‌ن لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ ھەرێمی کوردستان گەڕایەوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئه‌رده‌ن کۆبوه‌وە و لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیش لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتیی جیھانی و بەرپرسانی وڵاتان کۆبوه‌وە.
ھەروەھا لە وڵاتی بولگاریا چاوی بە سەرۆک وەزیران و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەوت.