بارزانی دەخوازێت لەم مانگەدا كۆتایی بە تیرۆر و توندڕەوی بھێنرێت
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان لە گەلی كورد و موسڵمانان دەكات
K24 - ھەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان بە گشتی و كوردستان و عێراق بە تایبەتی دەكات.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ھاتووە: "هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی رەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی".
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان
بسم الله الرحمن الرحیم
(شهر رمضان الذی انزل فیه القرآ‌ن هدى للناس و بینات من الهدى و الفرقان)
- صدق الله العظیم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
30 ـی شەعبان 1438ـی کۆچی
26ـی5ـی2017