له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانچیستهردا ئایفۆنێك ژنێك له مردن رزگار ده‌كات
"پارچه‌ی بۆمبه‌كه به‌ر ئامێره‌كه كه‌وتووه‌و رێڕهوهكهی گۆڕاوه"
K24 - هه‌ولێر:
لیزا بریدجیت، له هێرشه‌كه‌ی شاری مانچیسته‌ری بریتانیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا به مۆبایله ئایفۆنه‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد، له مردن رزگاری بووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی لیزا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه نووسیوویه‌تی" مۆبایلی هاژینهكهم یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچه كانزاییه‌ی له بۆمبه‌كه‌وه به‌ره‌و رووی هاتووه خاوبكاته‌وه و رێڕهوهكهی بگۆڕێ، له كاتێكدا به‌ره‌و سه‌ری لیزا ده‌هات".

ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 45 ساڵانه، چوو بوو ئاشلی كچی بێنیته‌وه، چونكه كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا چوو بوونه ئاهه‌نگه‌كه‌ی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی "ئاریانا گراندی" به‌ڵام ئه‌و شه‌وه له لایه‌ن سه‌لمان عوبه‌یدی به ره‌چه‌ڵه‌ك لیبیی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه "ئارینا" ئه‌نجامدراو به‌و هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران و زیاتر له 55 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌ر چه‌نده ئاشلی كچی به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه نه‌كه‌وت، به‌ڵام وه‌ك باوكی ئاشلی ده‌ڵێت" ئه‌و مۆبایله ئایفۆنه نه‌بووایه دوور نه‌بوو، لیزاش ببێته یه‌كێكی دیكه له قوربانییه‌كان".
ستیڤ بریدجیت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر چه‌نده په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاستی لیزا به‌ر پارچه بۆمبه‌كه كه‌وتووه‌و پاشان به‌ر ئایفۆنه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام ته‌له‌فۆنه‌كه رۆڵێكی باشی هه‌بووه له گۆڕینی ئاراسته‌ی پارچه بۆمبه‌كه و نه‌یهێشتووه به‌ر گوێ و گه‌ردنی بكه‌وێت.
.jpg)
.jpg)