بۆچی ماڕادۆنا یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر ده‌كات؟
دیێگۆ ماڕادۆنا، ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا، یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێر ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 ئایاری 2017، دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا راهێنه‌ری یانه‌ی (ئهلفهجیر)ـی ئیماراتی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئادلی) عه‌ره‌بی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یوڤێنتۆس ده‌توانێت به‌سه‌ر ریال مه‌دریدا زاڵ بێت و ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌رز بكاته‌وه.
ماڕادۆنا ده‌ڵێت: یوڤێنتۆس خاوه‌نی هێڵێكی پته‌وی به‌رگرییه كه 3 به‌رگریكاری گه‌وره رۆڵی تێدا ده‌بینن، هه‌ڵبه‌ت دوو یاریزانی دیكه‌ش له باڵه‌كان و ناوه‌ڕاسته‌وه كۆمه‌كی به‌رگری ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م درز و كه‌موكوڕییه‌كانی هێڵی به‌رگری داده‌پۆشت كه پێكهاتوون له (پیانیچ و ماركیزیۆ)، واته یوڤی زۆرجار به 5 یاریزان به‌رگری ده‌كات.
ماڕادۆنا كه پێشتر وه‌ك یاریزان ناسناوی سێریای ئه‌ی بۆ ناپۆلی بردۆته‌وه، ده‌شڵێت: یانه‌ی یوڤی له ناوه‌ڕاست و پێشه‌وه به بوونی (دیبالا و هیگواین) خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌یه.
ماڕادۆنا خاڵێكی دیكه‌ی به‌هێز له جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یوڤی كۆده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: فیفا زوڵمێكی گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه به بۆفۆن نه‌به‌خشێت.
ماڕادۆنا له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی كریستیانۆ ده‌ڵێت: یارییه‌كانی پێشوو و ئه‌م دوواییه‌ی كریستیانۆم بینیوه، ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكان هه‌مان خێرایی و توانای جه‌سته‌یی جارانی نه‌ماوه، راسته هێشتا له گۆڵتۆماركردن نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی پێشووی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هێز و به‌هره‌ی كریستیانۆ دروست كردووه.