له باوه‌شكردن و ماچكردنی كچێكی موسڵمان له كلیپێكدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێ
"به‌رهه‌مه‌كه هه‌وڵێكه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جیاكاری ره‌گه‌زی و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی یاساكانی كۆچ و ده‌رخستنی به‌هێزیی خۆشه‌ویستی"
K24 - هه‌ولێر:
هه‌وادارانی "John Legend"ـی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌رباره‌ی گۆرانی Surefire له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی، هاتنه ده‌نگ و زۆرێكیان ره‌خنه‌یان گرتووه. چونكه له كلیپه‌كه‌دا كه باسی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان كچێكی موسڵمان و گه‌نجێكی مه‌سیحی مه‌كسیكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانی به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان به‌ره‌نگاری له‌مپه‌ره‌كانی كه‌سوكار و كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆچی ئه‌مریكیش ده‌بنه‌وه.
نه‌یارانی ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه ره‌خنه‌یان له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كچه سه‌رداپۆشراوه گرتووه و ده‌ڵێن" ئه‌وانه‌ی به نییه‌تێكی باش ئه‌و كاره‌شیان كردووه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی كچانی موسڵمان به هه‌ڵه‌دا چوون، چونكه ئه‌وان پێش هاوسه‌رگیریی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی جه‌سته‌یی و له باوه‌شگرتن و ماچكردن ئه‌نجامناده‌ن" ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه‌یه كه زۆرترین ره‌خنه‌ی لێگیراوه.
گۆڤاری People، گۆرانییه‌كه‌ی John Legend كه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س له 22/5/2017 تا ئێستا ته‌ماشایان كردووه، به‌وه ناوده‌بات كه هه‌ڵگری په‌یامێكی گه‌وره‌یه و مه‌به‌ستییه‌تی بڵێت " خۆشه‌ویستی سنوور ناناسێت و په‌یوه‌ندی نێوان رۆبێرتۆی مه‌كسیكی و ئه‌و كچه جوانه موسڵمانه‌شی به بوونی یه‌ك كێشه‌یی ره‌چه‌ڵه‌كه‌كان ناوبردووه.
به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كه به ناوی "وایل كولی" یه به گۆڤاری Rolling Stone هونه‌ری گوتووه" بیرۆكه‌ی كلیپه‌كه له به‌هێزی خۆشه‌ویستییه‌وه هاتووه و له‌و كاته‌دایه كه مشتومری كۆچ و یاساكانی كۆچبه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی په‌ره‌ی سه‌ندووه، مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی ساته ناخۆشه‌كانی بژاره‌كانی به‌رده‌می بووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش ویستوومانه زۆر كاری باش بۆ خزمه‌تی ئه‌و ره‌وشه خراپه بكه‌ین".