پۆليسى نه‌ينه‌وا بۆ رێگرتن له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش په‌چه له ژنانى مووسڵ قه‌ده‌غه‌ده‌كات
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگه‌گرتن له دزه‌كردنى داعش بۆ ناو شوێنه گشتييه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى پۆليسى ئيتيحادى له پارێزگاى نه‌ينه‌وا پۆشينى په‌چه‌ى له ژنانى مووسڵ قه‌ده‌غه‌كرد، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگه‌گرتن له دزه‌كردنى داعش بۆ ناو شوێنه گشتييه‌كان.
عه‌ميد روكن واثق حه‌مدانى، فه‌رمانده‌ى پۆليسى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له لێدوانێكدا بۆ راديۆى سه‌وا رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره هه‌وڵێكه بۆ رێگه‌گرتن له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش و په‌ڕينه‌وه‌يان به خاڵه‌كانى پشكنيندا.
حه‌مدانى گوتيشى: داعش له مووسڵ بڕيارى سه‌پاندنى په‌چه‌ى به‌سه‌ر ژناندا جێبه‌جێكرد و ئه‌و جۆره خۆداپۆشينه نامۆيه به پۆشاكى ژنانى مووسڵ.