له وڵاتانى عه‌ره‌بى سزاى خواردن و خواردنه‌وه به ئاشكرا و له شوێنه گشتييه‌كاندا به‌م شێوه‌يه‌يه
خواردن بخوات و خواردنه‌وه بخواته‌وه و ره‌چاوى ره‌وشى گشتيى و نه‌ريته‌كانى مانگى ره‌مه‌زان نه‌كات سزا ده‌درێت.
K24 – هه‌ولێر:
له زۆرێك وڵاتانى عه‌ره‌بييدا هه‌ر كه‌سێك له كاتى به رۆژووبوونى موسڵماناندا به ئاشكرا و له شوێنه گشتييه‌كاندا خواردن بخوات و خواردنه‌وه بخواته‌وه و ره‌چاوى ره‌وشى گشتيى و نه‌ريته‌كانى مانگى ره‌مه‌زان نه‌كات سزا ده‌درێت.
مه‌غريب:
تاوانێكه ره‌نگه كه‌سه‌كه له مانگێكه‌وه تا شه‌ش مانگ به‌ند بكرێت و 12 تا 120 درهه‌ميش سزاى داراييه.
ميسر:
ناو به‌ناو هێزه ئه‌منييه‌كان به‌و هۆيه‌وه له شه‌قامه‌كان خه‌ڵك ده‌ستگيرده‌كه‌ن.
سعووديه:
خواردن و خواردنه‌وه له ره‌مه‌زاندا سزاكه‌ى له نێوان به‌ندكردن يان جه‌ڵده لێدانه و ئه‌گه‌ر بيانيش بێت به هۆى رێزنه‌گرتنى له پيرۆزييه‌كانى خه‌ڵكه‌وه له وڵات ده‌رده‌كرێت.
كوه‌يت:
تاوانێكه سزاكه‌ى له به‌ندكردن له مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات و سزاى دارايى له 100 دينار پتر نه‌بێت سزا ده‌درێت يان به يه‌كێك له‌و دوو سزايه.
ئيمارات:
ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك و سزاى دارايى 2000 درهه‌م سزا ده‌درێت.
قه‌ته‌ر:
ماوه‌ى به‌ندكردن كه له سێ مانگ زياتر نه‌بێت و يان غه‌رامه‌كردنى كه له 3000 رياڵ زياتر نه‌بێت.
عومان:
به‌ندكردنى كه دادوه‌ر ديارى ده‌كات و يان سزاى دارايى كه له 5 رياڵ زياتر نه‌بێت.
به‌حره‌ين:
به گوێره‌ى ياسا خواردن و خواردنه‌وه له ره‌مه‌زاندا كه‌تنه و سزاكه‌ى له به‌ندكردن له 3 مانگ زياتره.
عێراق:
پێنج رۆژ به‌ند ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش يان موسافير نه‌بوو.
ئه‌رده‌ن:
يه‌ك مانگ به‌ندكردن و سزاى 25 دينار ده‌درێت.