رۆناڵدۆ به‌شداریی له كارێكی خێرخوازی گه‌وره ده‌كات
نازاریۆی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی بڕازیل له هۆنك كۆنگ به‌شداری كارێكی خێرخوازی ریال مه‌دریدی یانه‌كه‌ی پێشووی كرد.
رۆناڵدۆی دیارده كه وه‌كو باڵیۆزی ریال مه‌درید له جیهان كار ده‌كات، ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ژیانی فێربووه به‌هۆی تۆپی پێوه بووه.
رۆناڵدۆ هاوكار بووه به كرانه‌وه‌ی زیاتر له 50 قوتابخانه‌ی تۆپی پێ زیاتر له په‌نجا شوێن له وڵاتانی بڕازیل، چین و ئه‌مێریكا، دوایینیشیان له ئه‌كادیمیای رۆناڵدۆ بوو له هۆنك كۆنگ كه له سه‌رتای ئه‌مساڵ كرایه‌وه.
دوایین جار كه رۆناڵدۆ سه‌ردانی هۆنك كۆنگی كرد له ساڵی2003 بوو، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ زێدان و فیگۆ و كارلۆس و بێكهام سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كرد.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی كروزیرۆ ده‌ركه‌وت، دواتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئایندهۆڤنه‌وه روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، پاشان بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، دواتر به‌ره‌و ئینته‌ر میلان كۆچی كرد، له نێوان وه‌رزی 2002 ـ 2007 یاری بۆ ریال مه‌درید كرد، دواتر یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان و كۆرنسیسانزی به‌رازیلی تاقی كرده‌وه، له 2011 به فه‌رمی ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)