تره‌مپ بۆ ئه‌مریكییه‌كان: ملیاره‌ها دۆلارم له‌گه‌ڵ خۆم بۆهێناونهتهوه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا مژده‌ی درووستبوونی هه‌لی كاری راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له تویتێكدا رۆژی 27/5/2017 مژده‌ی درووستبوونی ده‌رفه‌تی كاری زیاتری به گه‌لی ئه‌مریكا راگه‌یاند.
تره‌مپ گوتوویه‌تی" ملیاره‌ها دۆلارم له دۆلاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ خۆم بۆ هێناونه‌ته‌وه و مژده‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتریشی به ئه‌مریكییه‌كان داوه".
تره‌مپ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ههڵگێڕایهوهو به ئاشكرا به هاوپه‌یمانه‌كانی گووت" بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كانتان بپارێزرێت پێویسته پاره‌ی زیاتر بده‌ن.
له‌م سه‌ردانه‌دا تره‌مپ ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌بووه، ته‌نانه‌ت میلانیای هاوژینی كه چه‌ند جارێك ره‌تیده‌كرده‌وه ده‌ستی بگرێت رایگه‌یاند" هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌وڵی زۆری له‌م قۆناغه‌دا داوه و من زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌م".
دۆناڵد تره‌مپیش كاتێك له هاوینه‌هه‌واری تاورمینا له هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی دابه‌زی و به‌شداری له لوتكه‌ی حه‌وت وڵاته گه‌وره پیشه‌سازییه‌كه‌دا كرد گووتی" گه‌شته‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه".