به‌رپرسێكی بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی ئاشكرا كرد
سبه‌ی دووشه‌ممه به فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێـت
به‌رپرسێكی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا، ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28 ئایاری 2017، رۆبێرت فێرناندێزی سكرتێری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری پێشووی بلباو سبه‌ی له پرێس كۆنفرانسێكدا به فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به كه‌ناڵی (تیڤی 3)ـی ئیسپانیا راگه‌یاندووه كه سبه‌ی راهێنه‌ری نوێی بارسا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
لویز ئێنریكی له ماوه‌ی 3 ساڵی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 9 ناسناوی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه برده‌وه و شه‌وی رابردوو به بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی له بارسا كرد.