دوای بردنه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا چی روویدا؟
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی ئالاڤێسی برده‌وه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و مێسی ـیش گڕی له داتایه‌كان به‌ردا.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ به فه‌رمی بارسێلۆنا بۆ سێیه‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی شا
ـ به فه‌رمی بارسێلۆنا بووه یه‌كه‌مین یانه كه زۆرترین ناسناوی جامی شا ده‌باته‌وه (29) ناسناو.
ـ به فه‌رمی بارسێلۆنا بووه خاوه‌نی 92 ناسناوی فه‌رمی له مێژووی یانه‌كه.
ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 54 گۆڵ.
ـ مێسی بووه تاكه یاریزان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م خوله به‌هێزه‌كانی جیهان 54 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ مێسی (30)ـه‌مین ناسناوی له‌گه‌ڵ بارسا برده‌وه (8 لالیگا، 4 جامی شا، 4 چامپیۆنزلیگ، 7 سووپه‌ری ئیسپانیا، 3 سووپه‌ری ئه‌ورووپی، 3 ناسناوی مۆندیالی یانه‌كان).
ـ مێسی 26 گۆڵی له 25 یاری فایناڵ بۆ بارسا كردووه.
ـ ئه‌ندریس ئینیێستا بووه خاوه‌نی 33ـه‌مین ناسناو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا
ـ لویز ئێنریكی ژماره‌ی ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یانده 9 ناسناو
ـ نێیمار له دوای بۆشكاش، تاكه یاریزانه له كه 3 یاریی كۆتایی جامی شا گۆڵ تۆمار ده‌كات.
ـ مێسی تاكه یاریزانه كه زۆرترین گۆڵی له مه‌درید كردووه (28) گۆڵ، 14 گۆڵ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ، 14 گۆڵ له یاریگه‌ی كاڵدیرۆن.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا، له مانگی 8ـی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی چوون و هاتن له‌سه‌ر ناسناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.