سبه‌ی گرانبه‌هاترین یاری جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت
له بریتانیا گرانبه‌هاترین یاری له جیهاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌و پێیه‌ی براوه‌ی ئه‌م یارییه 290 ملیۆن پاوه‌ند وه‌رده‌گرێـت و راسته‌وخۆش بۆ پرێمه‌رلیگ سه‌رده‌كه‌وێت.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، له دوایین یاری پاشكۆی چامپیۆنسشیپی ئینگلیزی بۆ گه‌یشتن به پرێمه‌رلیگ له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن هه‌ردوو یانه‌ی (هادرسفیڵد تاون و ریدینگ) به‌یه‌ك بگه‌ن، بردنه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان راسته‌وخۆ هاوشانی نیوكاسڵ و برایتۆن بۆ پرێمه‌رلیگ سه‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی كۆمپانیای (دیلۆییت) كه وه‌ك راوێژكارێكی دارایی له جیهان پشتی پێده‌به‌سترێت، داهاتی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ته‌نیا له په‌خشكردنی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌گاته 100 ملیۆن پاوه‌ند.
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یانه‌كه‌یان بۆ پرێمه‌رلیگ، 290 ملیۆن پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پاداشتی داراییه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ته‌نانه‌ت ئه‌و یانه‌یه‌ی كه سبه‌ی له گه‌یشتن به پرێمه‌رلیگ بێهیوا ده‌بێت، له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند 85 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك پاداشت وه‌رده‌گرێت، كۆی پاداشته داراییه‌كانیش ده‌گاته 170 ملیۆن پاوه‌ند.
یانه‌ی هادرسفیڵد كه كه‌وتۆته باكووری ئینگلاند، ئه‌م وه‌رزه له لایه‌ن داڤید فاگنه‌ری راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت كه پێشتر له بورسیا دۆرتمۆند یاریده‌ده‌ری یۆرگن كلۆب بووه.
یانه‌ی ریدینگ له لایه‌ن (یاپ ستام)ـی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه پێشتر له 2013 ئه‌و یانه‌یه بۆ خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی دابه‌زی..