ڤینگه‌ر واده‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ دیاریكرد
دوای بردنه‌وه‌ی جامی فا، ئارسن ڤینگه‌ر واده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28 ئایاری 2017، ئارسن ڤینگه‌ر له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی BBCـی بریتانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌دات.
ده‌شڵێت: ئێمه رۆژی سێشه‌ممه یان چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نین و هه‌موو شتێك روون ده‌كه‌ینه‌وه.
ڤینگه‌ری 67 ساڵان، 20 ساڵه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌كات و له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نه‌رز كۆتایی دێت، شه‌وی رابردووش به بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی فا له دژی چێڵسی، دوایین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌نجامدا.
.jpg)