به‌غدا و مۆسكۆ ڤيزاى نێوانيان لاده‌به‌ن
سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شتى راسته‌وخۆى نێوان به‌غدا و مۆسكۆ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شتى راسته‌وخۆى نێوان به‌غدا و مۆسكۆ و لابردنى ڤيزاى ديپلۆماتى نێوانيان وه‌ك هه‌نگاوى يه‌كه‌مى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات.
باڵيۆزى عێراق له رووسيا حه‌يده‌ر مه‌نسور عه‌زارى رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى رووس سێرگى كاتبرين كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ردوولا له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێشخستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
عه‌زارى گوتيشى: وه‌ك هه‌نگاوى يه‌كه‌م، كار ده‌كرێت بۆ لابردنى فيزاى ديپلۆماتى و دواتر فيزاى پياوانى خاوه‌ن كار و له قۆناغى سێيه‌ميشدا بۆ هه‌مووان فيزا لابرێت.