بۆچی گووگڵ زانیاری له باره‌ی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی ده‌شارێته‌وه
گووگڵ به ئه‌نجامدانی جیاكاری تۆمه‌تباركراوه
K24 - هه‌ولێر:
له ئێستادا ململانێیه‌كی سه‌خت له نێوان حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه‌كانی ژنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گووگڵ ده‌ستیپێكردووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی گه‌ڕان و سێرچ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ئاماده نییه زانیاری له باره‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی راده‌ستی وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مه‌ریكا بكات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه، بووه‌ته هۆی تووڕه‌كردنی رێكخراوه‌كانی ژنان و وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مه‌ریكاش، سه‌رنجی كۆمپانیاكه‌ی راكێشاوه به‌وه‌ی كه له به‌های ژنان كه‌مده‌كاته‌وه و مووچه‌كانییان به به‌راورد به مووچه‌ی كارمه‌نده پیاوه‌كان كه‌متره.
به‌رپرسانی ئه‌و ماتۆڕه زه‌به‌لاحه‌ی گه‌ڕان، له دادگا رایانگه‌یاندووه، كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه به‌لای كه‌مه‌وه پێویستییان به 500 كاتژمێر كاركردن هه‌یه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه پێویستانه ئاماده‌بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانه‌وه داواكراوه.
ئاماده‌كردنی ئه‌و زانیارییانه‌ش له باره‌ی مووچه، هاوكاری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت گووگڵ تا چه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز جیاكاری له مووچه‌ی نێوان ژنان و پیاواندا كردووه.
كۆمپانیای گووگڵ، ساڵانه 28 ملیار دۆلار قازانج ده‌كات و به‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا قازانج ویسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌و بڕه قازانجه‌شی توانای ئه‌وه هه‌یه مووچه‌یه‌كی هاوتا به مووچه‌ی كارمه‌نده پیاوه‌كان، بداته كارمه‌نده ژنه‌كان و ئه‌و بۆشایی و جیاوازییه كه‌م بكاته‌وه كه له مووچه‌ی ژنان و پیاواندا هه‌یه له بواری ته‌كنه‌لۆژیا له ئه‌مه‌ریكا.