موژده‌یه‌كی خۆش بۆ هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی عێراق
له باره‌ی خولی نایابی عێراق بڕیارێكی چاره‌نووسساز به‌ڕێوه‌یه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی، خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، به‌هۆی وه‌ستانی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ره، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه هیچ یانه‌یه‌ك دانابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28 ئایاری 2017، پێگه‌ی Koooraـی عه‌ره‌بی له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه زانیاری ته‌واویان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌ستكه‌وتووه كه خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هیچ یانه‌یه‌ك بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دانابه‌زێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كه كه له قۆناخی داهاتوو كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه راگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو 4 یانه له خولی پله‌یه‌كی عێراق بۆ خولی نایاب سه‌رده‌خرێن و ژماره‌ی یانه‌كان بۆ 24 یانه زیاد ده‌كرێن و به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌ش ده‌بن.
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له ئێستادا به هۆی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ وه‌ستاوه.