ئه‌ڵمانيا ئه‌نجه‌رليكى توركيا به‌جێده‌هێڵێت و سه‌ربازه‌كانى ده‌گوازێته‌وه ئه‌رده‌ن
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، مانگى داهاتوو بڕيار له باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له توركيا ده‌ده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، مانگى داهاتوو بڕيار له باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له توركيا ده‌ده‌ن.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليكى توركيا يه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
ئێستا 250 سه‌ربازى ئه‌ڵمانى له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركيا بۆ مه‌به‌ستى بهرشداريكردن له شه‌ڕى داعش جێگر بوونه.
هه‌فته‌ى پێشوو ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، بير له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌ربازه‌كانيان له ئه‌نجه‌رليكه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌ڵمانيا دواى ئه‌وه هات كه توركيا رێگه‌ى نه‌دا ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانيا سه‌ردانى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك بكه‌ن.
له سه‌رده‌مى دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى توركيا و باڵاده‌ستبوونى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر سياسه‌تى وڵاته‌كه‌يدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌ڵمانيا روويان له ئاڵۆزى كردووه.
ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام ئه‌ڵمانيا به هاوكاريكردنى تيرۆريستانى په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گويله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات.