له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له ئه‌مه‌ریكا 8 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، له ویلایه‌تی میسیسیپی ئه‌مه‌ریكا، هه‌شت كه‌س كوژران.
یه‌كێك له قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه‌ش به‌رپرسێكی پۆلیسی میسیسیپییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته‌وه ده‌ستگیركراوه.
هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایین و شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.
تا ئێستاش پۆلیس هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، كه ئایا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه یان نا.