هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه
ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازه سووریانه‌ی تێدایه كه له بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی رژێمی ئه‌سه‌د دژی داعش شه‌ڕیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌رڤانانی "هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی" رۆژی یه‌كشه‌ممه له رۆژهه‌ڵاتی شاری "ته‌بقه" له سووریا، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه كه چه‌كدارانی داعش سه‌دان كه‌سیان كوشتووه‌و له‌و شوێنه‌دا خستوونیانه‌ته ژێر خاك.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی بیابانیی و 4 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری ته‌بقه‌وه دووره و رۆژی 10/5/2017 له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كۆنترۆڵكراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 سه‌ربازه‌كانی بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی رژێمی سووریایان كوشتووه، هێناویانن له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌دا ژێر خاكیان خستوون.

شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن" چه‌كدارانی داعش سه‌دان سه‌ربازی سووری‌یان كوشتووه، چونكه ئه‌و سه‌ربازانه له دوایین بنكه‌ی سه‌ربازی رژێمی ئه‌سه‌د له‌و ناوچه‌یه به‌رگرییان كردووه. داعش سه‌ری زۆربه‌شیانی بڕیووه".
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی 2016 گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی داعش له ده‌وروبه‌ری شاری تهدمووریش دۆزرابووه‌وه.