نرخی یه‌ك بیت كۆین نزیكه‌ی 2400 دۆلاره
ئه‌و دراوه تیۆرییه ئه‌لیكترۆنیه‌یه خه‌ریكه جێگه به دراوه ئاساییه‌كان لێژده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بیت كۆین، دراوێكی تیۆریی ئه‌لیكترۆنییه و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به شێوه‌یكی فراوان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 به بێ بوونی هیچ نرخێك به‌رامبه‌ر ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ كڕین و ناردنی دراوی ئاسایی و خه‌رجكردنی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌كارده‌هێنرێت.
ئێستا نرخی " بیت كۆین " نزیكه‌ی (2384 دۆلاره) ئه‌وه‌ش وای لێكردووه ئێستا به‌هێزترین دراوی جیهان بێت و نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بگۆڕێت، به‌ڵام به‌راورد به دراوه ئاساییه‌كان نرخه‌كه‌ی جێگیرنییه، چونكه ئه‌و دراوه له لایه‌ن هیچ بانكێكی ناوه‌ندی ده‌رنه‌كراوه، هیچ لایه‌نێك چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ناكات، ته‌نها له لایه‌ن دیزاینه‌ره‌كه‌یه‌وه درووستكراوه و تا ئێستا ناسنامه‌كه‌یشی ئاشكرا نییه و كه‌س نایناسێت.
پێش 6 مانگ نرخی " بیت كۆین " به‌رامبه‌ر 1000 دۆلار بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا پشتیان به‌و دراوه به‌ست بۆ "فیدیه" وه‌رگرتن له‌و كه‌سانه‌ی هاكیان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی فایله ڤایرۆس لێدراوه‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه، خواستی زۆری له‌سه‌ر درووستبوو و نرخه‌كه‌ی زیاتر له دوو به‌رامبه‌ر به‌رزبووه‌وه.
چونكه هه‌زاران كۆمپیوته‌ر له 100 وڵات به‌ر هێرشه ڤایرۆسییه‌كه كه‌وتبوون، بۆ كردنه‌وه‌ی فایله‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان خه‌ڵكی و دامه‌زراوه‌كان پاره‌یاكی زۆریان به‌و چه‌تانه دابوو، پاره‌كه‌ش به " بیت كۆین " ده‌نێردرا.
بیت كۆین به زوویی له كه‌سێكه‌وه ده‌چێته لای كه‌سێكی دیكه، چونكه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا نه بانكێك له ئارادایه و نه نێوه‌ندگیرێك بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه ده‌كرێت، ته‌نها كۆدێك له جزدانه‌كه‌ی تۆوه ده‌چێته جزدانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت و به‌وه‌ش ده‌بێته شا و شاژن. چونكه ئه‌و كۆده ئه‌لیكترۆنییه وه‌ك دراوی شاهانه " بیت كۆین " ناوده‌برێ و كه‌س ناتوانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، چونكه كه‌س كۆنترۆڵی به سه‌ریدا نییه و ناتوانێت چاودێری بكات، نایابییه‌كه‌ی له نهێنی بوونه‌كه‌یدایه كه به جیهاندا ده‌سوڕێته‌وه و هیچ بانك و حكومه‌تێك توانای نییه كۆنترۆڵی بكات.

به‌ڵام هۆكاری زۆر هه‌ن كه مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه نیگه‌ران ده‌كه‌ن، دیارترینیان نا سه‌قامگیریی نرخه‌كه‌یه‌تی، چونكه كه‌س درووستكه‌ره‌كه‌ی نه‌دیووه‌و نه‌ناسیووه و نازانرێت ئه‌و كه‌سه " ساتۆشی ناكامۆتۆ" كێیه كه به داهێنه‌ری دراوه‌كه ناوده‌بریت. ئایا ئه‌وه كه‌سێكی راسته‌قینه‌یه یان نا، چونكه درووستكردنی كات و ئامێر و تێچوو و وزه‌ی كاره‌بای ده‌وێت و ئاسان نییه.
به‌ڵام ئه‌ڵمانیا دانی به‌و دراوه‌دا ناوه‌و باجی له‌سه‌ر داناوه، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه رێگه‌ی لێگیراوه‌و ده‌ڵێن له بازرگانی گوماناوی و كرینی كه‌لوپه‌لی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كاردێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و بواره‌دا سه‌ركێشی بكه‌یت، سه‌ره‌تا ئه‌م ئامۆژگارییانه ببیسته. به په‌له مه‌به بۆ ده‌ستخستنی و بزانه ئه‌و رێگانه چیین كه دراوی بیت كۆینی پێ درووست ده‌كرێت و ده‌رده‌كرێت.
به پێچه‌وانه‌ی دراوه ئاسایی و ناسراوه‌كانی دیكه، كه به زێڕ و حكومه‌ته‌كان پاڵپشتی ده‌كرێت، بیت كۆین هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت به رێگای ئامێری كۆمپیوته‌ر كه به ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ست بێت به دوایدا بگه‌ڕێ و بیدۆزێته‌وه. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت پارچه‌یه‌ك بیت كۆینی به‌رامبه‌ر هێزێكی ژمێره‌یی ده‌ستكه‌وێت كه ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه له به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌یه‌كی نوێی بیت كۆین هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ش به رێگای شیكردنه‌وه‌ی هاوكێشه ماتماتیكییه‌كانی "خواریزمی" تایبه‌ت و ئاڵۆز.
ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه و خاوه‌نی چاره‌سه‌رێكی به‌هێزی و ده‌سه‌ڵاتت به سه‌ریدا بشكێت، ده‌توانیت هاوكێشه‌كان شیبكه‌یته‌وه و پارچه‌یه‌ك بیت كۆین ده‌ربهێنیت.
پرۆگرامی ده‌ستخستنی " بیت كۆین " به خۆڕاییه و به شیوه‌یه‌كی ته‌واو كراوه‌یه، هه‌مووكه‌سێك ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت، به رێگای ئامێریكی كۆمپیوته‌ر كه به ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ست بێت، ده‌توانیت بۆ شیكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ژمێره ماتماتیكییه ئاڵۆزه‌كه به‌كاری بهێنیت، به‌ڵام ئه‌وه كاتێكی زۆری ده‌وێت و كاره‌با و وزه‌ی ئامێره‌كه‌ت ده‌بات.

هه‌وڵێكی زۆر و لێبڕاوانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به بیت كۆینه‌كان بگات، به‌ڵام تۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ شیكردنه‌وه‌ی یه‌ك پرسی ژمێریی بخه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ده‌ره‌نجامی راست و درووست. ئه‌وه‌ش وزه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، ركابه‌ری زۆریشت هه‌ن و به رێگای كۆمپیوته‌ری گه‌وره‌و خاوه‌ن وزه كه بۆ چاره‌سه‌ر به كاردێت، به‌ڵام هاوسه‌نگی له‌و سیستمه‌دا هه‌یه و سنوورێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بیت كۆین به‌رهه‌مبهێنیت كه 21 ملیۆن بیت كۆینه".
ئامێری ئاسایی كۆمپیوته‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی بیت كۆین زۆر كۆن و سنوورداره، له‌وانه‌یه ئامێره‌كه‌ی تۆ بتوانێت رۆژانه( 0.00001-0.00005 ) بیت كۆین به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه‌ش كه‌متره له نرخی ئه‌و كاره‌بایه‌ی به‌كارهێنه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاری ده‌هێنێت.

كۆمپیوته‌ری دیكه هه‌یه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه‌و خاوه‌ن توانایه‌كی به‌رزه بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام نرخیان له ئامێره ئاساییه‌كان زۆر زیاتره، به‌كارهێنه‌ره‌كان ركابه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی پیده‌كه‌ن و ده‌توانن بچنه ریزی كۆمپانیا و گرووپه گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی بیت كۆین، به تایبه‌تی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌وان له دووره‌وه یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چاره‌سه‌ریی به گوێره‌ی توانا به كری ده‌گرن و پاره‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌نه به‌رهه‌مهێنانی بیت كۆین