بەرپرسەكەی چاكسازی توركمانی كە لە خورماتوو برینداركرا ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا

"كارمەندەكەی ئاسایش دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە"

K24 - ھەولێر

بەرپرسێكی پارتی چاكسازی توركمانی دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر لە بازگەی خورماتوو گولـلەی بەركەوت ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی كەركووك گیانی لە دەستدا.

مونا قاوەچی جێگری پارتی چاكسازی تروكمانی بە كوردستان24 گوت: "رۆژی 25 ئەم مانگە لە بازگەی خورماتوو، حەیات سەفائەدین عەبدە، جێگری لقی بەلەدرووزی پارتی چاکسازیی تورکمان گولـلەی بەركەوت ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی كەركووك گیانی لە دەستدا".

گوتیشی: "لەلایەن كارمەندێك ئاسایش گولـلەی لێدراوە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە رووداوەكە چۆن بووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و ئەمڕۆش كارمەندە بە فەرمانی دادگا دەستگیركراوە".

بەرپرسەكەی چاكسازی توركمانی كە لە خورماتوو برینداركرا ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا