نوێترین لێدوانه‌كانی ئالێگری له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید
زۆرترین قسه له باره‌ی دوو یاریزانی ریال مه‌درید ده‌كات
ماسیملیانۆ ئالێگر، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس، یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به كاتێكی زێرین بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌زانێت، ده‌شڵێت: هیوام به هیگواین هه‌یه له یاری فایناڵ تۆڕی ریال مه‌درید بهه‌ژێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29 ئایاری 2017، ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه به یارییه چارهنووسسازهكهی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌كات.
ئالێگری ده‌ڵێت: بێگومان ئه‌ركمان سه‌خته، به‌ڵام هه‌ر لایه‌كمان هاوسه‌نگی خۆمان ببپارێزین ده‌توانین ببینه پاڵه‌وان، ده‌شزانم ریال مه‌درید به سه‌رده‌مێكی زێرین و مێژوویی تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ش له نێو ئه‌م سه‌رده‌مه گوزه‌ر ده‌كه‌ین و كاته به باشترین ده‌رفه‌ت بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ ده‌زانین.
ئالێگری له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی زێدانه‌وه ده‌ڵێت: هیچ گومانی تێدا نییه زیزۆ له‌م ماوه كورته‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه.
ئالێگری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: ئێمه گه‌یشتوینه‌ته ئاستێكی به‌رز، به ته‌نیا چاومان له‌سه‌ر یه‌ك یاریزان نییه كه له فایناڵ رزگارمان بكات.
زیاتر ده‌ڵێت: به‌ڵام هیوایه‌كی زۆرم به گۆنزالۆ هیگواین هه‌یه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ گۆڵ له ریال مه‌ردیدی پێشووی بكات.
ئالێگری باس له یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت: له نێو سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید، ئیسكۆ به نایابترین یاریزان له ڕووی خێرایی و توانای جه‌سته‌ییه‌وه ده‌بینم و خاوه‌نی توانایه‌كی هونه‌ری به‌رزه، هه‌ڵبه‌ت بوونی كاسێمیرۆش هێزێكی گه‌وره‌ی به هاوسهنگراگرتنی ریال مه‌درید به‌خشیوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 21:45 خولهك، له یاریگه‌ی میلینیۆم له كاردیڤی پایته‌ختی وێڵز له فایناڵی چامپیۆنزلیگ، ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.