ئه‌و 8 ئه‌ستێره‌یه‌ی كه‌ له‌ فره‌نساوه‌ به‌ره‌و یانه‌ گه‌وره‌كان گواسترانه‌وه‌

بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی، یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و گرێبه‌سته‌ مێژووییانه‌ی كه‌ له‌ خولی فره‌نساوه‌ پێگه‌یشتووه‌ و به‌ره‌و یانه‌ گه‌وره‌كان هه‌نگاوی نا، پێشتریش چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ له‌ لیگ وه‌نی فره‌نسا به‌ره‌و دیارترین یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا گواستراونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ له‌ یانه‌كانی فره‌نسا كه‌وتونه‌ته‌ ژێر ڕاداری یانه‌ گه‌وره‌كان، دیارترینیان كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی مۆناكۆیه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ به‌ 100 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه‌.

خامیس رۆدرێگز، ناوه‌ڕاستكاری كۆلۆمبی یانه‌ی ریال مه‌درید
خامیس رۆدرێگز، ناوه‌ڕاستكاری كۆلۆمبی یانه‌ی ریال مه‌درید

1- خامیس رۆدرێگز، له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ بڕی 80  ملیۆن یۆرۆ له ‌ساڵی 2014 په‌یه‌وه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ كرد.

ئیدین هازارد یاریزانی پێشووی یانه‌ی لیلی فره‌نسا و ئێستای یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی
ئیدین هازارد یاریزانی پێشووی یانه‌ی لیلی فره‌نسا و ئێستای یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی

2- ئێدین هازارد، له‌ یانه‌ی لیل به‌ بڕ 40 ملیۆن یۆرۆ له‌ ساڵی  2012 ڕوویكرده‌ چێڵسی.

رۆناڵدینهۆ یاریزانی پێشووی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
رۆناڵدینهۆ یاریزانی پێشووی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان

3- رۆنالدینهۆ، له‌ پاریس سان جێرمان ده‌ركه‌وت و له‌ 2003  به‌ بڕی 32  ملیۆن یۆرۆ ڕوویكرده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا.

مایكل ئیسیان، ناوه‌ڕاستكاری پێشووی یانه‌ی لیۆن و یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌درید
مایكل ئیسیان، ناوه‌ڕاستكاری پێشووی یانه‌ی لیۆن و یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌درید

4- مایكل ئیسیان، له‌ لیۆن به‌ بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ له‌ 2005  واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی چێڵسی كرد.

دیدییه‌ درۆگبا، هێرشبه‌ری كۆتدیڤواری پێشووی یانه‌ی مارسێلیا
دیدییه‌ درۆگبا، هێرشبه‌ری كۆتدیڤواری پێشووی یانه‌ی مارسێلیا

5- دێدیه‌ درۆگبا، له‌ ئۆلمپیك مارسێلیا، به‌ بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ، ساڵی 2004  گواسترایه‌وه‌  چێڵسی.

كه‌ریم بێنزێما، هێرشبه‌ری پێشووی لیۆن و ئێستای یانه‌ی ریال مه‌درید
كه‌ریم بێنزێما، هێرشبه‌ری پێشووی لیۆن و ئێستای یانه‌ی ریال مه‌درید

6- كه‌ریم بێنزیما، له‌ لیۆن به‌ بڕی 35 ملیۆن بۆرۆ، له‌ 2009  به‌ره‌و ریال مه‌درید كۆچی كرد.

ئانتۆنیۆ مارسیال، هێرشبه‌ری ئێستای یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد
ئانتۆنیۆ مارسیال، هێرشبه‌ری ئێستای یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد

7- ئانتۆنی مارسیال، له‌ مۆناكۆه‌ به‌رامبه‌ر 50  ملیۆن یۆرۆ له‌ 2015 روویكرده‌ مانچێسته‌ریونایتد.

بێرناردۆ سیلڤای ناوه‌ڕاستكاری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی
بێرناردۆ سیلڤای ناوه‌ڕاستكاری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی

8– بێرناردۆ سێلڤا، له‌ مۆناكۆ  به‌ بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌رسیتیه‌وه‌ كرد.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م