ئه‌و 8 ئه‌ستێره‌یه‌ی كه له فره‌نساوه به‌ره‌و یانه گه‌وره‌كان گواسترانه‌وه
بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و گرێبه‌سته مێژووییانه‌ی كه له خولی فره‌نساوه پێگه‌یشتووه و به‌ره‌و یانه گه‌وره‌كان هه‌نگاوی نا، پێشتریش چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه له لیگ وه‌نی فره‌نسا به‌ره‌و دیارترین یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا گواستراونه‌ته‌وه، له ئێستاشدا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه له یانه‌كانی فره‌نسا كه‌وتونه‌ته ژێر ڕاداری یانه گه‌وره‌كان، دیارترینیان كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی مۆناكۆیه كه نرخه‌كه به 100 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.

1- خامیس رۆدرێگز، له یانه‌ی مۆناكۆ به بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ له ساڵی 2014 په‌یه‌وه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد.
.jpg)
2- ئێدین هازارد، له یانه‌ی لیل به بڕ 40 ملیۆن یۆرۆ له ساڵی 2012 ڕوویكرده چێڵسی.

3- رۆنالدینهۆ، له پاریس سان جێرمان ده‌ركه‌وت و له 2003 به بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ ڕوویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا.

4- مایكل ئیسیان، له لیۆن به بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ له 2005 واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی چێڵسی كرد.

5- دێدیه درۆگبا، له ئۆلمپیك مارسێلیا، به بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ، ساڵی 2004 گواسترایه‌وه چێڵسی.

6- كه‌ریم بێنزیما، له لیۆن به بڕی 35 ملیۆن بۆرۆ، له 2009 به‌ره‌و ریال مه‌درید كۆچی كرد.

7- ئانتۆنی مارسیال، له مۆناكۆه به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ له 2015 روویكرده مانچێسته‌ریونایتد.

8– بێرناردۆ سێلڤا، له مۆناكۆ به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به مانچێستهرسیتیهوه كرد.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م