فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه له ئه‌سه‌د ده‌كات و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تيش هۆشدارى ده‌داته ميليشياكانى ئێران
له شاری عندیوهری رۆژئاوای كوردستان، به هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سوپای توركیا، جووتیاران ناتوان كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، کاری لەپێشينەمان لەگەڵ روسیا شەڕی دژ بە تیرۆرە و لە پێش ھەموویانەوە لەناوبردنی داعشە.
ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا جەختیکردەوە بەکارھێنانەوەی چەکی کیمیایی لە سوریا ھێڵی سوورە و ھەرلایەنێک بەکاری بھێنێت کاردانەوەی راستەوخۆی فەرەنسای بەدوادا دێت.
له رووى مه‌يدانييه‌وه له نوێترين په‌ره‌سه‌ندنى ره‌وشى شه‌ڕ له سووريا ھاووڵاتییانی شاری رەقە رۆژانە و بە شێوەیەكی بەردەوام لە رەققەوە خۆیان دەگەیەننە ناوچە ئارامەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، وێڕای ئەوەی داعش ئەو كۆچبەرانە دەكاتە ئامانج، بەڵام ئەوان ئەو رێگا پڕ مەترسيیە دەگرنە بەر تەنیا بۆ ئەوەی بتوانن بە ھەر جۆرێك بێت لە دەست داعش رزگاریان بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش لەرێی خستنه خوارەوەی بڵاوكراوە لە بیابانەكاندا ھۆشداری دەداتە حكومەتی سووریا و ئێران كە لە دەرگای تەنف نزیك نەبنەوە.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی له بڵاوكراوه‌كاندا نووسیویەتی ھەر ھەنگاوێك بۆ نزیكبوونەوە لەو دەرگەیە دوژمنكارانەیه.
ئەو ھەنگاوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای ئەوە ھات كە حكومەتی سووریا و میلیشیاكانی ئێران لە بیابانەكانی سووریا كشانەوە و خاڵێكیان لەسەر رێگەی نێوان دیمەشق - بەغدا كۆنترۆڵ كرد.
له لايه‌كى ديكه‌وه ره‌وشى جووتيارانى رۆژئاواى كوردستان به هۆى شه‌ڕى سوورياوه دژوار بووه و به گوێره‌ى دوايين زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، له شاری عندیوهری رۆژئاوای كوردستان، به هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سوپای توركیا، جووتیاران ناتوان كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه به ده‌یان دۆنم زه‌وی بێ ئه‌وه‌ى سوودى لێ وهرگيرێت به بهيارى ماونه‌ته‌وه.