دانیشتوانی رەققە چەندین كاتژمێر بەپێ دەبڕن تا لە دەستی داعش رزگاربن

"چەندین جارێكی دیكە ھەوڵماندا لە بندەستی داعش رابكەین ھەر رێگریان لێدەكردین"

K24 - رەققە

دوای ئەوەی ھێزەكانی سووریای دیموكرات "ھەسەدە" شارۆچكەی تەبقە و چەند ناوچەیەكی دیكەیان لە دەوروبەری رەققە لە دەستی داعش كۆنترۆڵكردەوە، ئێستا دانیشتوانی رەققە ھەوڵدەدەن بە ھەرجۆرێك بێت خۆیان لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگاربكەن، ژن و منداڵ و پیر رێگای چەندین كاتژمێر بەپێ دەبڕن بۆ ئەوەی لە بندەستی داعش رزگاریان بێت.