8000 شار و ناوچه وای فای خۆڕاییان بۆ دابین ده‌كرێت
پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی 2014 وه ده‌ستیپێكردووه‌و تا 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رۆژی دوو شه‌ممه بریاریاندا، بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی دیكه، بۆ خزمه‌تگوزاریی سیستمی لاسلكی ئینته‌رنێت (وای فای) به خۆڕایی دابین بكه‌ن و تا ساڵی 2020 ئه‌و خزمه‌تگوارییه خۆڕاییه بگه‌یه‌نرێته 8000 شار و شارۆچكه‌ی وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا كه تا ئێستا ئینته‌رنێتی خۆڕایی نه‌یگرتوونه‌ته‌وه.
پاڵپشتییه داراییه‌كه له بودجه‌ی ئیستای یه‌كێتی ئه‌وروپا دیاریكراوه‌و له ساڵی 2014 وه ده‌ستی پێكردووه و تا ساڵی 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش بڕی یه‌ك ترلیۆن یۆرۆ ته‌رخان كراوه‌و شاره‌وانییه‌كان ده‌توانن داواكاریی بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن، تا به خۆڕایی ئینته‌رنێت له شاره‌كانیاندا دابین بكه‌ن.
هه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ی، ئه‌نجومه‌نی حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مان و كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی بڕیاریانداوه" ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ سیستمی وای فای خۆڕایی ته‌رخان ده‌كرێت، له بودجه‌ی دیاریكراوی یه‌كێتییه‌كه بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ خه‌رج ده‌كرێت".