به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ناكۆكه‌كان له سنووره‌كانی عێراق و سووریا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون
ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی له سنووره‌كانی عێراق و سووریا درووست بووه، كارته‌كانی یارییه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م رۆژانه چاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، له كاتێكدا ناوچه‌كه بووه‌ته ئامانجی ئه‌و ھێزه ناكۆكانه‌ی خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازن.
ئێران له رێگه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌وڵده‌دات، رێڕه‌وێكی زه‌مینی بكاته‌وه‌و عیراق و سووریا پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و له‌وێشه‌وه بگاته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ش ئامانجی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هه‌یه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌رده‌وامیدان به پاڵپشتیكردنی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
كۆنترۆڵكردنی گونده سنوورییه‌كان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و راگه‌یاندنی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كه به ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی قائیم له لایه‌ن هادی عامرییه‌وه، ئامانجه‌كه‌ی روونه و ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی هێزه‌كانیان به‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كاندا فراوان بكه‌ن.
ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هاوشانی پێشڕه‌وی میلیشیاكانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده، چونكه ئه‌وانیش كۆنترۆڵی "رێڕه‌وی ته‌نه‌ف"ـیان له نزیك سێگۆشه‌ی سنووری سووریا - ئوردن- عێراق كردووه. جگه له‌وه‌ی بۆ شكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر شاری دێرزوور و گه‌یشتن به سنووری عێراق جوڵاون".
به‌ڵام پلانه‌كه‌ی به‌غدا و دیمه‌شق و تاران، به‌ر نه‌خشه و پلانه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت، چونكه واشنتن به‌شێكی سنووره‌كانی ناوچه‌كه‌ی به هۆزه‌كانی ئه‌نبار سپاردووه تا رێگه‌ی زه‌مینیی نێوان به‌غدا تا سنووره‌كانی سووریا _ ئوردن بپارێزن. هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیا ئێرانییه‌كان له بنكه‌كانیان به تایبه‌تی له رێڕه‌وی ته‌نه‌ف.
ئه‌و نه‌خشه و پلانانه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا داڕێژراوه، دوای نه‌مانی داعش، مه‌یدانی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی گه‌رم له نێوان هێزه ناكۆكه‌كاندا درووست ده‌كات، ئه‌و كاته خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به چاوی خۆیان ده‌یبینن، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و هێزانه، چۆن نه‌خشه‌ی نوێی سنووره‌كان به خوێن و ئاگر ده‌كێشێته‌وه.