ڤینگه‌ر مه‌رجێكی بۆ مانه‌وه‌ی له ئارسێناڵ هه‌یه
ئه‌گه‌رچی ئارسیناڵ ته‌نیا جامی فای له‌م وه‌رزه برده‌وه و نه‌یتوانی بۆ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووش سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئارسین ڤینگه‌ر به مه‌رجی پاڵپشتی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی له ئارسیناڵ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ڤینگه‌ر له مامه‌ڵه‌ی كارگێرانی یانه‌كه‌ی رازی نییه، پێیوایه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هێرش و ناڕه‌زاییه‌ی له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه كه‌مته‌رخه‌م بوون.
به درێژایی ئه‌م وه‌رزه ئارسین ڤینگه‌ر به‌هۆی ئه‌نجامه خراپهكانییهوه دووچاری ره‌خنه و ناره‌زایی هانده‌رانی ده‌بووه‌وه، به‌ڵام دوای بردنه‌وه‌ی جامی فیدراسیۆنی ئینگلاند، ئارسین ڤینگه‌ر داوای كردووه به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی دژی هانده‌ره نارازییه‌كان پشتگیری بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا چیرۆكه 20 ساڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كان كۆتایی پێ دێنێت.
ئارسين ڤینگه‌ر له ساڵی1996 ـه‌وه راهێنه‌ری ئارسیناڵه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ڤینگه‌ر تا دوو ساڵی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.