به ته‌واوه‌تی داهاتووی ڤینگه‌ر له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ یه‌كلایی بووه‌وه
میدیاكانی بریتانیا زانیاری ته‌واویان ده‌ستكه‌وتووه كه ئارس ڤینگه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ درێژ كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30 ئایاری 2017، پێگه‌ی bbcـی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ڤینگه‌ر به فه‌رمی له‌گه‌ڵ كارگێرانی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رێككه‌وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤینگه‌ر له‌گه‌ڵ ستان كرۆینكی خاوه‌نی یانه‌ی ئارسێناڵ كۆبۆته‌وه و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری تۆپچییه‌كان رێكه‌وتوون، بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی به یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤینگه‌ر رابگه‌یه‌نێت.
ڤینگه‌ر ئه‌م وه‌رزه جامی فای بۆ ئارسێناڵ برده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو سه‌ربخات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له دوای 1996 ئارسێناڵ له چامپیۆنزلیگ داببڕێت.