چیرۆكی ژیانی خیسۆس شۆك ده‌كات
وێنه‌كانی خیسۆس تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی هه‌ژاند
گابرێل خیسۆس، هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی بڵاو كردۆته‌وه كه پێش مۆندیالی 2014 شه‌قامه‌كانی به‌رازیلی ره‌نگ ده‌كات و وه‌ك كه‌سێكی سبوغچی ده‌رده‌كه‌وێت و كه تێیدا داهاتی ساڵێكی 3 هه‌زار پاوه‌ند بووه، به‌ڵام دوای 3 ساڵ مووچه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی ده‌گاته 75 هه‌زار پاوه‌ند.
گابرێل خیسۆس 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی پاڵمیراس شه‌قامه‌كانی به‌رازیل ڕه‌نگ ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت له ماڵه‌وه‌ش سه‌یری مۆندیالی رابردووی ده‌كرد، به‌ڵام بۆ مۆندیالی داهاتوو وه‌ك یاریزانێكی كاریگه‌ر به‌شداریی ده‌كات و درێسی ژماره (9)ـی رۆناڵدۆی دیارده ده‌پۆشێت.
خیسۆس له 2014 توانای بڕینی تیكێتی یارییه‌كانی مۆندیالی نه‌بوو، به‌ڵام دواتر له 2016 هاوشانی نێیمار مێدالیای زێری له ئۆڵمپیكی ریۆ به‌ده‌ستهێنا.
گابرێل خیسۆس 20 ساڵان له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردوو به بڕی 27 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی پاڵمێراسه‌وه بۆ مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه.

