گۆشتى سوور ته‌مه‌نى مرۆڤ كه‌م ده‌كات
له‌نوێترين توێژينه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، زۆربوونى رێژه‌ى مردن به‌هۆى نه‌خۆشييه ترسناكه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ زۆرخواردنى گۆشتى چێڵ و به‌راز و به‌رخ..هتد.
K24- هه‌ولێر
له‌نوێترين توێژينه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، زۆربوونى رێژه‌ى مردن به‌هۆى نه‌خۆشييه ترسناكه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ زۆرخواردنى گۆشتى چێڵ و به‌راز و به‌رخ..هتد.
كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و شاره‌زايانى بوارى ته‌ندروستى له په‌يمانگه‌ى نيشتمانى بۆ شێرپه‌نجه، له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كيان له گۆڤارى The BMJ بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر 537 هه‌زار كه‌س كردووه كه ته‌مه‌نيان له‌نێوان 50 بۆ 71 ساڵ ده‌بێت و بارودۆخى ته‌ندروستيان بۆ ماوه‌ى 16 ساڵ خراوه‌ته ژێر چاودێريه‌وه، به‌جۆرێك پۆلێنيان كردوون بۆ دوو به‌ش، به‌شێكيان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌نها گۆشتى سوور وه‌ك(چێڵ، به‌راز و به‌رخ..هتد) ده‌خۆن، به‌شێكيان ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه گۆشتى سپى ده‌خۆن وه‌ك(مريشك، ماسى و قه‌ل..هتد).
له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها له‌ماوه‌ى 16 ساڵ، زياتر له 128 هه‌زار كه‌سى به‌شداربوو كۆچى دواييان كردووه، هۆكاره‌كه‌شى زياتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى (شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده، دڵ، جه‌ڵته‌ى مێشك، شه‌كره، جگه‌ر و ئه‌لزهايمه‌ر..هتد) كه به‌شێكى به‌هۆى زۆرخواردنى گۆشتى سووره‌وه‌يه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گۆشتى سپيان خواردووه، ژيانيان پارێزراوتر بووه به‌جۆرێك به‌رێژه‌ى 25% دووچارى مردن بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم